گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێکس و شەوی سەری ساڵ

لێکۆڵینەوەیەک: شەوى سەرى ساڵ هاوسەران خواستیان لەسەر سێکس زیاتر دەبێت

2020.12.31 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوەیەک: شەوى سەرى ساڵ هاوسەران خواستیان لەسەر سێکس زیاتر دەبێت

 

ناس کورد- 

 بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ لە چەند ڕۆژى پێش سەرى ساڵدا خواست لەسەر سێکس لەناو هاوسەراندا کەمیکردووە و زۆرینەیان ئارەزووى ئەوە دەکەن ئەو پرۆسەیە لە شەوى سەری ساڵدا ئەنجام بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ لە ئەپلیکەیشنى "کیلۆ" کە چالاکى سێکسى بەشداربووان تۆماردەکات و ڕۆژنامەى گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ماوەى پێش سەرى ساڵ هاوسەران زیاتر ماندوو بوون لەکاتە ئاساییەکان، ئەوەش بەهۆى ئامادەکارییەکان بۆ سەری ساڵ و کڕینى دیارى، بۆیە خواست لەسەر ئەنجامدانى پرۆسەى سێکس لەناو هاوسەراندا کەمبووەتەوە بەتایبەتى لە وڵاتەکانى، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و بەڕازیل.

 

ئەوەش هاتووە، بەپێى داتاکانى ئەپلیکەیشتنەکە کە هاوسەران وەڵامیان داوەتەوە، زۆرینەیان دەیانەوێت لە شەوى سەری ساڵى نوێدا سێکس ئەنجام بدەن، هاوسەران زیاتر لە بۆنە خێزانى و ئایینیەکاندا دوردەکەونەوە لە سێکس، بەڵام لە پشووەکان و جەژنى خۆشەویستى و سەرى ساڵ سێکس لە کارە لە پێشینەکانیان دەبێت.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، چەند ڕۆژى پێش پشوو و بۆنەکان چالاکى سێکسى بەشێوەیەکى گشتى کەمدەبێتەوە، بەڵام لە کاتى پشوو و بۆنەکاندا سێکس کردن لە لوتکەدا دەبێت لەناو هاوسەراندا.