ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەساڵی 2020دا سێ هەزار و 759 منداڵ لەدایکبوون و بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەدایکبوون کەمیکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەراتی تەندروستیی چەمچەماڵ (پێنجشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " لەمساڵدا سێ هەزار و 759 منداڵ لە قەزاکە لەدایکبوون، لەکاتێکدا ساڵی 2019، چوار هەزار و 181 منداڵ لەدایکبوون و بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەدایکبوون کەمی کردوە "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو ڕێژەیە، هەزار و 881 منداڵیان کوڕ بوون و هەزار و 878 منداڵیش کچ بوون."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی چەمچەماڵ، " دوو هەزار و 661 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون و هەزار و 98 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون."