گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لیژنەى یاسایى: پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەى گۆڕانکاری لە بودجەدا بکات

2020.12.31 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى یاسایى: پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەى گۆڕانکاری لە بودجەدا بکات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان سوورە لەسەر ئەوەى پڕۆژە یاسایى بودجە بەو شێوازەى ئێستاى تێنەپەڕێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، محمەد غەزاوى، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (31ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاساى بودجە یەکێکە لە یاسا زیندووەکان لەعێراقدا و ناکرێت دەوڵەت بێ ئەو پڕۆژە یاسایە بەردەوام بێت و ئومێدیش دەکەن هیچ کات ڕەوانەکردنى لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان دوانەکەوێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕۆژەکە نزیکەى 45 ڕۆژى پێدەچێت بۆ تێپەڕاندنى و یەکەمجار خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت و دواى سێ ڕۆژیش کاتى خوێندنەوەى دووەمى بۆ دیاریدەکرێت.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردووە، پڕۆژەکە دەبێتە جێگەى مشتومڕ دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

عەزاوى دەشڵێت، پەرلەومان سوورە لەسەر ئەوەى پڕۆژەکە بەم شێوەیەى کە ئێستا داڕێژراوە تێناپەڕێنیت، بەڵکو گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، بەڵام دانانى پڕۆژەکەش لەدەسەڵاتى حکومەتدایە و ناتوانرێت دەستکارییەکى زۆرى بکرێت.