گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا بڕیاری خۆی دەگۆڕێت

ئەلعەرەب: ئەمەریكا لە بەغدا بڕیاری خۆی دەگۆڕێت

2020.12.31 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: ئەمەریكا لە بەغدا بڕیاری خۆی دەگۆڕێت

ناس کورد-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری داخستنی بالیۆزخانەكەی لەژێر كاریگەریی هێرشە موشەكییەكان گۆڕیوە بۆ پاراستن و قایمكردنی ئاسایشی دەوروبەری ناوچەی سەوز لەگەڵ بەرپرسكردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەب (31 كانونی یەكەمی 2020)، كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا بەهۆى زۆرى هێرشە موشەکیەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز یەکێک دەبێت لە باشترین سیناریۆکان بۆ ئێران و میلیشیاکانى لە عێراقدا، بەڵام ئەوەش بەسەرکەوتن بەسەر ئەمەریکا و کابینەکەى کازمی دا دەفرۆشرێتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆەرتەکە، ئەو بژاردەیە بەدوور دەزانرێت بەتایبەت دواى ئەوەى ئەمەریکا هەوڵەکانى بۆ پاراستنى ناوچەى سەوز ڕاگەیاند کە باڵیۆزخانەکەشى دەکەوێتە ئەو ناوچەیەوە و هەروەها هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بە بەرپرس زانى بۆ پاراستنى گیانى دیپلۆماتکار و بەرژەوەندى وڵاتانى بیانیى لەعێراق دا.