گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە ساڵى 2020 بەڕێوە دەچێت

هەرێم ئامادەکارى دەکات بۆ سەرژمێری گشتی عێراق

2019.05.21 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم ئامادەکارى دەکات بۆ سەرژمێری گشتی عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا بڕیارە لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا سەرژمێرى گشتى لە عێراق بەڕێوە بچێت، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمیش دەڵێت، لە ئامادەکاریدان بۆ ئەو پرۆسەیە. . سیروان محەمەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "بەسەرپەرشتی دكتۆر نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامار لە عێراق بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتۆێكردنی بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە". . سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێم ئاماژەى بەوشکرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە دەستبكرێت بە خۆئامادەكردن بۆ پڕۆسەكە لە ئێستاوە، هەروەها بڕیارە هاوشێوەى وڵاتانى پێشکەوتوو پرۆسەکە بە سیستمى ئەلیکترۆنى و لە ڕێى تابلێتەوە بەڕێوەبچێت. . "دابینكردنی بودجە بۆ پڕۆسەكە بە گشتی و بۆ هەرێمی كورستان بەتایبەتى و تێكەڵنەكردنی كێشە سیاسییەكانی هەولێر و بەغداد لەو بابەتەدا، لە كۆبوونەوەی مانگانەی ئەندامانی لیژنە باڵاکەى ئامار گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت بۆ یەكلا كردنەوەیان"، سیروان محەمەد واى وات. . وتیشی، پرۆسەکە پێویستى بە ژمارەیەکى زۆر کارمەند دەبێت و لە داهاتووشدا ڕێنمایی دەردەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو كارمەندانە بە گرێبەست. . حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە چارەکى کۆتایی ساڵى داهاتودا پرۆسەى سەرژمێرى گشتى لە سەرتاسەرى عێراق بەڕێوەبچێت بە هەرێمى کوردستانیشەوە. . .