گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری دەربارەی بودجە

پەرلەمانتارێک: بودجە بەلاى هەرێمى کوردستاندا شکێنراوەتەوە

2020.12.31 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بودجە بەلاى هەرێمى کوردستاندا شکێنراوەتەوە

ناس کورد- 

ئەندامێکى ئەرلەمانى عێراق پێى وایە، پرۆژە یاساى بودجە بەلاى هەرێمى کوردستان شکێنراوەتەوە  و زوڵم لە پارێزگاکانى باشور و ناوەڕاست کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد کنانى، ئەندامى پەرلەمانى عیڕاق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (پێنجشەممە 31ى کانونى یەکەمى 2020) باسى لەوەکردووە، پرۆژە یاساى بودجە بەلاى هەرێمى کوردستاندا شکێنراوەتەوە و پێشى وایە بابەتى لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى دوادەخرێت.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، وەزیرى دارایى جگە لە ڕێگەى فڕۆکەخانە هیچ ڕێگەیەکى تر نازانێت، پێویستە وەزارەتەکان بدرێن بە کەسایەتیە عێڕاقیەکان، وەزیرێکمان دەوێت هەست بە نەهامەتى هاووڵاتیان بکات و ناوچە هەژاردەکان بزانێت و بشزانێت کە چى دەخۆن.

 

هەرچى سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستانە کنانى پێى وایە، هەمووان پێیان وایە پرۆژە یاساى بودجە بەلاى هەرێمى کوردستاندا شکاندویەتیەوە و بڕى 13 ترلیۆن و 900 ملیار دینارى بۆ دیارى کردوە، لەکاتێکدا پارێزگاکانى باشور و ناوەڕاست تەنها 12 ترلیۆن و 600 ملیاریان بۆ دانراوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى هەرێم پابەند نابێت بە دەستورەوە.