گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئێران: لە عێراقەوە دەزانین ئەمەریکا بەدوای شەڕدا دەگەڕێت

2020.12.31 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: لە عێراقەوە دەزانین ئەمەریکا بەدوای شەڕدا دەگەڕێت

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرچاوە هەواڵگرییەکان  لە عێراق ئەوە نیشان دەدەن کە ئەمەریکا بەدوای بیانووی شەڕدا دەگەڕێت و دەشڵێت، ئێران بەدوای جەنگەوە نییەوە، بەڵام ئێرانییەکان بەرگری لە خۆیان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا (پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ و هاوکارەکانی لەجێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا فڕۆکە و کەشتیی جەنگی ڕەوانەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و ملیاران دۆلار لەو پێناوەدا خەرج دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە عێراقەوە ئاماژە بەوەدەدەن کە ئەو کارانەی ئەمەریکا نەخشە و پلانی هەڵگیرسانی جەنگە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشیکردووەتەوە، ئێران بەدوای جەنگەوە نییە، بەڵام ئێرانییەکان بەخێرایی وەڵامیان دەبێت و بەرگری لە خۆیان دەکەن.