گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گواستنەوەى موشەکى باليستى’’

ئەمریکا ئەگەرى هێرشى ئێران لە عێراق ئاشکرادەکات

2020.12.31 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئەگەرى هێرشى ئێران لە عێراق ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە ئەگەرى هێرشى ئێران و میلیشیاکانى دەکەن لە عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا لەناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەکە کە ناوى نەهێنراوە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى "CNN" ى ئەمریکى (31ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە، ئێران موشەکى بالیستى مەودا کورتى گواستووەتەوە بۆ عێراق، ئەوەش ئەمریکاى هانداوە هێزى زیاتر بڵاوەپێبکات.

 

باسى لەوەشکردووە، ئاستى هەڕەشەى ئێستا لە ئێران زۆر زیاتر جێگەى نیگەرانییە لەو کاتەوە کە قاسم سولەیمانى کوژراوە.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى ساڵیادى کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئێرانەوە، ئێران هەڕەشەکانى بۆ سەر ئەمریکا زیاتر کردووە و جەخت لە تۆڵەکردنەوە دەکاتەوە.

 

بەپێى هەواڵى ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران (پێنجشەممە، 31ى کانوونى یەکەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى فەیلەقى قودس لەکۆبوونەوەیەکى داخراوى پەرلەماندا جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە فەیلەقى قودسى ئێرانى شوێنپێى هەموو ئەو بەرپرسە ئەمەریکییانە هەڵدەگرێت کە بەشداریان لەپلانى کوشتنى قاسمى سولەیمانیدا کردووە تەنانەت تا دواى کۆتایهاتنى ویلایەتەکەى ترەمپیش.  

  

باس لەوەش کراوە، قائانیى  بەتۆمەتى بەشداریکردن لەکوشتنى قاسمى سولەیمانى لەوتەکانیدا هەڕەشەى کوشتنى لەهەریەکە لەدۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانى ترى ئەمەریکا لەوانە وەزیرى دەرەوە و بەرگرى و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى، کردووە.