گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

تویتێكی توڕە لە قەیس خەزعەلییەوە: ئەو گرێبەستە هەڵدەوەشێنینەوە 

2020.12.31 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێكی توڕە لە قەیس خەزعەلییەوە: ئەو گرێبەستە هەڵدەوەشێنینەوە 

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی عەسایب قەیس خەزعەلی هێرشی كردە سەر ئەو رێككەوتنەی ئەمڕۆ حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای دایۆ ئیمزای كرد بۆ دروستكردنی بەندەری فاوی گەورە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

خەزعەلی لەتویتێكدا (31 كانون الأول 2020) كە "ناس كورد" دیویەتی دەڵێت " بۆ ئەو گەندەڵانەی گرێبەستی كۆمپانیا كۆرییەكەیان تێپەڕاند (دایۆ)، رۆژێك دێت فەزح بنن و گەل بزانێت پێتان و لێپێچینەوەتان لەگەڵدا بكات لەسەر ئەم تاوانە گەورەیەتان كە دەرهەق بە ئایندەی كردووتانە بۆ دەسكەوتی خۆتان".

 

خەزعەلی ئەوەشی راگەیاندووە "ئێمە لای خۆمانەوە بەهەموو توانا هەوڵی پووچەڵكردنەوەی ئەم تاوانە گەورەیە دەدەن دەرهەق بە عێراق و بەهیواین شەریفەكان لەگەڵمان بن و بێدەنگ نەبن".

 

ئەمڕۆ حكومەتی عێراق گرێبەستی جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی بەندەری فاوی گەورەی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆری ئیمزاكرد بەگوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دۆلار كە دروستكردنی پێنج سەكۆ و سیاجی گشتی پرۆژەكە و چەند بەشێكی لەخۆ دەگرێت.