گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى گەیاندن وادەى باشکردنى خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت ئاشکرادەکات

2020.12.31 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى گەیاندن وادەى باشکردنى خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت ئاشکرادەکات

ناس کورد- 

 

وەزارەتى گەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵهاتنى ساڵى نوێیدا و لەڕێگەى خزمەتگوزارێکى نوێوە، خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت بەرەو پێشەوە دەچن و باشتر دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى گەیاندن و پەیوەندییەکان (31ى کانوونى یەکەمى 2020) لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە  ڕایگەیاندووە، ساڵى داهاتوو خزمەتگوزارى ئینتەرنێت بەرەو پێشەوە دەچێت و باشتر دەبێت لەڕێگەى کێبڵى تیشکدەرى (FTTH) ەوە کە تایبەتمەندێتى دەداتە بەکارهێنەرانى هێڵەکە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستاشدا لیژنەکان سەرقاڵى چاودێریکردنى ئەوانەن کە سەرپێچى لەبەرکارهێنانى تۆڕەکانى ئینتەرنێتدا دەکەن لەلایەن خاوەن تاوەر و کۆمپانیاکانەوە.

 

وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەکان دەشڵیت، چاودێریکردنەکە بەردەوام دەبێت و گەر هەر سەرپێچى کارێک بینرا ئەوا ڕاستەوخۆ بەپێى یاساکانى وەزارەتى پەیوەندییەکان ڕەوانەى دادگا دەکرێت.

 

ڕوونیکردووەتەوە، دواى قاچاخچێتى کردن بەهێڵ و کێگاکانى ئینتەرنێتەوە لەچەند ناوچەیەک لەوانە نەینەوا و دیالە و کەرکوک بەفەرمانى سەرۆک وەزیران لێپرسینەوە لەو کارانە کراوە و توانراوە مانگانە نزیکەى 4 ملیار  دینار لەو قاچاخچێتیە بۆ دەوڵەت بگێڕنەوە.