ناس کورد-
بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە شەقامی سالم بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دابخرێت، لەکاتێکدا ساڵانى رابردوو شەقامەکە لەسەرى ساڵدا دادەخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعدوڵڵا عەزیز، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی (31ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بڕیاردراوە بۆ ئەمڕۆ هیچ شەقامێکی شاری سلێمانی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دانەخرێت، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئاهەنگەکانی داوە وەک ڕێوشوێنی خۆپارێزی.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر بزانریت لە دەرەنگانی شەو قەرەباڵغی دروست دەبێت و گرفت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەبیت ڕەنگە یەک دوو کۆڵان کە دەچێتەوە سەر شەقامی سالم دابخرێت.