گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

میدیایەکی یەکێتی: ڕێککەوتنی بەغدا و سلێمانی ئەگەر لەگەڵ هەرێم سەرینەگرت

2020.12.31 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
میدیایەکی یەکێتی: ڕێککەوتنی بەغدا و سلێمانی ئەگەر لەگەڵ هەرێم سەرینەگرت

ناس کورد-

میدیایەکى نزیک لە ئۆفیسى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند لە حاڵەتى رێکنەکەوتنى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەغدا یەکێتى لەگەڵ بەغدا ڕێدەکەوێت و لەبەرامبەر پێدانى مووچە و شایستە داراییەکانى سنورى سلێمانى نەوت و داهاتى ناوخۆ رادەستى بەغدا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لە هەواڵێکدا کە (ئاژانس) نزیک لە ئۆفیسی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بینیوویەتى ئاماژە بەوە کراوە " لە حاڵەتی رێککنەکەوتن لەگەل بەغداو و بەردەوامبوونی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لەسەر برسیکردنی خەڵک یەکێتی بریارە قورسەکە دەدات و  تەواوی نەوت و گومرگ و داهاتی سنووری سلێمانی ڕادەستی بەغدا بکات و لە بەرامبەردا بەغدا  ڕاستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی دابەش دەکات و بودجەی تەواو بۆ سلێمانی دەنێرێت.

 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى