ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق وادەى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەماوەى یەک مانگدا تێدەپەڕێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد صاحب دەراجى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (31ى کانوونى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، پارەى تەرخانکراو بۆ مووچە لە بودجەى 2021دا 53,8 تریلیۆن دینارە.
وتیشى، ڕێگە نادەن موچەى فەرمانبەران کەم بکرێتەوە.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختى کردەوە کە لەماوەى یەک مانگدا بوجەکە لە پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت.
(سێشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2020) حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان راگەیاند.
پاشان محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، وەرزى یاسادانان بۆ ماوەى مانگێک درێژکراوەتەوە، بۆ دەرکردنى یاسا گرنگەکان لەناویاندا پڕۆژەى بودجەى 2021.
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى