گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

قائانی هەڕەشەی كوشتنی پێنج كەسایەتی ئەمەریكی دەكات

2020.12.31 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
قائانی هەڕەشەی كوشتنی پێنج كەسایەتی ئەمەریكی دەكات

ناس کورد-

لەکۆبونەوەیەکى داخراوى پەرلەمانى ئێراندا لەساڵیادى کوشتنى سولەیمانیدا، قائانیى هەڕەشەى کوشتن لە پێنج بەرپرسى باڵاى ئەمەریکا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێى هەواڵى ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، (پێنجشەممە، 31ى کانوونى یەکەمى 2020) پەرلەمانى ئێران بەئامادەبوونى ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى فەیلەقى قودس کۆبونەوەیەکى داخراوى ئەنجامداوە و ئەو فەرماندە نوێیەش لەدواى قاسم سولەیمانى وتەیەکى لەبەردەم پەرلەماندا بەبۆنەى ساڵیادى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا پێشکەش کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەکۆبونەوە داخراوەکەى پەرلەماندا قائانیى جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە فەیلەقى قودسى ئێرانى شوێنپێى هەموو ئەو بەرپرسە ئەمەریکییانە هەڵدەگرێت کە بەشداریان لەپلانى کوشتنى قاسمى سولەیمانیدا کردووە تەنانەت تا دواى کۆتایهاتنى ویلایەتەکەى ترەمپیش.

 

باس لەوەش کراوە، قائانیى  بەتۆمەتى بەشداریکردن لەکوشتنى قاسمى سولەیمانى لەوتەکانیدا هەڕەشەى کوشتنى لەهەریەکە لەدۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانى ترى ئەمەریکا لەوانە وەزیرى دەرەوە و بەرگرى و سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى، کردووە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى