گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئینستتیوتی پەی:پەرلەمانى کوردستان لە ماوەى یەک ساڵدا تەنها پێنج یاساى پەسەند کردووە

2020.12.31 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
ئینستتیوتی پەی:پەرلەمانى کوردستان لە ماوەى یەک ساڵدا تەنها پێنج یاساى پەسەند کردووە

ناس کورد-

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشە پێدان ڕاپۆرتى ساڵانەى لەبارەى كارو چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ساڵێكدا تەنها (5) یاسای پەسەند كردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشە پێدان لەمیانەى پرۆژەی (چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان)، راپۆرتى ساڵانەى لەبارەى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە پوختەى کار و چالاکییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە ژمارە خراوەتە ڕوو.

 

لەراپۆرتەکەدا هاتووە: لەماوەی ساڵێكدا پەرلەمان تەنها خوێندنەوەی بۆ (9) پرۆژە یاسا كردووە، سەرباری ئەو كێشەو گرفتانەی هەن، سەرباری بوونی كەلێنی یاسایی لەهەرێمی كوردستاندا، ژمارەیەكی كەم پرۆژە یاساو بڕیار خوێندنەوەیان بۆ كراوە. ژمارەیەك پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشكەشیان كردووە بەلام سەرۆكایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوەی بۆ نەكردووە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ساڵێكدا تەنها (5) یاسای پەسەند كردووە. كە بریتین لەمانە:

لە ماوەی ساڵێكدا تەنها ئەو پێنج یاسایە پەسەند كراون:

 

-یاسای ژمارە (1)ی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو كارتێكەرە عەقلیەكان لەهەرێمی كوردستان عێراق.

-یاسای ژمارە (2)ی چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو بەخشین وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق.

-یاسای ژمارە (3)ی رێگریكردن لەبەقاچاخ بردنی نەوت و گاز ولێدەرهێنراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

-یاسای ژمارە (4)ی یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

-یاسای ژمارە (5)ی یاسای لەئەستۆكردن لەهەرێمی كوردستان.

7-لەماوەی ساڵێكدا تەنها دوو بڕیار پەسەندكراوە كە كەتایبەت بە بابەتی كارگێڕی پەرلەمان نەبن:

-بریاری ژمارە (1)ی سالی 2020: بریاری بۆنە فەرمیـیەكانی پێكهاتەی توركمان لەهەرێمی كوردستان.

-بریاری ژمارە (5)ی ساڵی 2020: سەبارەت بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسا و بریار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى