گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرستارێک دواى وەرگرتنى ڤاکسینى فایزەر توشى کۆرۆنا بوو 

2020.12.30 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرستارێک دواى وەرگرتنى ڤاکسینى فایزەر توشى کۆرۆنا بوو 

ناس کورد-

پەرستارێکی ئەمەریکی دوای هەشت ڕۆژ لە وەرگرتنی ڤاکسینی"فایزەر"ی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا، توشی کۆرۆنا دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تۆڕی هەواڵی"سی. ئێن. ئین"ی ئەمەریکی ( 30ی کانوونی یەکەمی 2020) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بڵاویکردەوە "پەرستارێکی ئەمەریکی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی "فایزەر"ی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی پەتاکە بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە "پەرستارەکە لە 18ی ئەم مانگەدا ڤاکسینەکەی لەخۆى داوە، بەڵام لە شەوی کرێسمس هەستی بە تاو لەرزێکی زۆر کردووە وردە وردە نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە ئاسەواری لەسەر جەستەی دەرکەتووە، بۆیە دواتر چووە پشکنینی بۆ ڤایرۆسەکە کردووە و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە".

 

لەو بارەیەوە کریستیان ڕامرز، پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی"سان دیۆگۆ" رایگەیاند "ئەوەی ڕوویداوە شتێکی سەیر و پێشبینی نەکراو نییە، وەرگرتنی یەکەم ژەمی ڤاکسینەکە کاریگەرییەکەی لەماوەی 10 بۆ 14 ڕۆژ دەردەکەوێت، لەو ماوەیەدا بەرگریی لەشی مرۆڤ بەڕێژەی لە 50% دژ بە نەخۆشییەکە بەرز دەبێتەوە، بەڵام لەکاتی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە بەرگریی لەش بەرزدەکاتەوە بۆ 95%".