گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەهێزترین و گەورەترین منداڵى جیهان کۆچى دوایى کرد

2020.12.30 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەهێزترین و گەورەترین منداڵى جیهان کۆچى دوایى کرد

ناس کورد-

جمبولا خاتوخوف یاریزانى یارى "سۆمۆ" کە ناوى بە بەهێزترین منداڵى جیهان و خاوەنى ژمارەى پێوانەیى گەورەترین منداڵى جیهانیش بوو لە کتێبى گینس، لە تەمەنى 21 ساڵیدا لە کۆمارى "قبریدینۆ بلقاریا" لە باشورى روسيا كۆچى دوایى کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بیتاڵ جوبشیف سەرۆکى یەکێتى یارى "سۆمۆ" و زۆرانبازى لە کۆمارى "قبریدینۆ بلقاریا" و ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى زۆرانبازى بۆ تازە پێگەیشتوانى ڕوسیا (چوارشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، پرسە و سەرەخۆشى خۆمان بۆ کۆچى دوایى "خاتوخوف"ى گەنج ڕادەگەیەنین کە خاوەنى ژمارەى پێوانەیى بوو لە کتێبى گینس.

 

هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەو گەنجە یەکەم زۆرانبازى یارى سۆمۆ بوو لە کۆمارەکە و سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى کەسوکار و هاوڕێکانى دەکەین.

 

تائێستا هۆکارى گیانلەدەستدانى جمبولا خاتوخوف ئاشكرا كراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوەداوە، کە ناوبراو کێشەى لە گورچیلەکانیدا هەبووە و لەکارکەوتوون.

 

جمبولا خاتوخوف لە کاتێک تەمەنى تەنها 3 ساڵ و 6 مانگ بوو وەک گەورەترین و بەهێزترین منداڵى جیهان ناوى چووە کتێبى گینس و لەو کاتەدا کێشى 48 کیلۆگرام بوو و پێڵاوى قەبارە 32ى لەپێ دەکرد و قورسایى بەرز دەکردەوە و تەندروستیەکى باشیشى هەبوو، هەروەها لە تەمەنى 17 ساڵیشدا بووە یەکەم یاریزانى سۆمۆى کۆمارى "قبریدینۆ بلقاریا" و کێشى 230 کیلۆگرام بوو.