گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارییەک لە ئەمەریکاوە ’ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە’

2020.12.30 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە ئەمەریکاوە ’ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە’

ناس كورد- 

سەرکردایەتى ناوەندى سوپاى ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەوان هەوڵى بەرپاکردنى جەنگ نادەن لەناوچەکە، بەڵام ئامادەن وەڵامى توندى هەر هێرشێک بدەنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرکردایەتى ناوەندى سوپاى ئەمەریکا کە سەرپەرشتى پرۆسە سەربازیەکانى وڵاتەکەى دەکات لە ناوچەکەدا (چوارشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکە هەڵگرەى بۆمب جۆرى B-52 کە تواناى ئەتۆمى هەیە و هێنراونەتە ناوچەکە نامەیەکى ڕوونە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت زیان بە بەرژەوەندیەکانى ئەمەریکا یاخود ئەمەریکیەکان بگەیەنێت.

 

لاى خۆیەوە جەنراڵ فرانک ماکێنزى فەرماندەى سەرکردایەتى ناوەندى سوپاى ئەمەریکا ئاماژەى بەوەداوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بڵاوەپێکردنى توانا جەنگیەکانى لەناوچەکە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر کارێکى دوژمنکارى و ئامادەى وەڵامى هەر هێرشێکین دژى ئەمەریکیەکان یاخود بەرژەوەندیەکانمان ئەنجام بدرێت.

 

جەختیلەوەشکردەوە، هەوڵى دروستکردنى گرژى نادەن بەڵام نابێت کەس لە توانا بەرگریەکانى هێزەکانیان کەمبکاتەوە.

 

ساڵیادى کوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران نزیک بووەتەوە کە لە شەوى 2020/1/3 لە شارى بەغدا لە بۆردومانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمەریکا کوژرا، واشنتۆنیش ترسى ئەوەى هەیە ئێران لەو یادەدا هەوڵى تۆڵەکردنەوە و هێرشکردنە سەر بەرژەیوەندیەکانیان بدات.

 

دواى ئەوەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچوى ئەمەریکا پۆستى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتەى گرتە دەست لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران کشایەوە، لەو کاتەشەوە گرژیەکانى نێوان هەردوو وڵات ڕووى لەزیادبون کردووە.