گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەلی قەرەداغی چوار مەرج بۆ وەرگرتنی قەرزی سوو دیاری دەكات

2020.12.30 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی قەرەداغی چوار مەرج بۆ وەرگرتنی قەرزی سوو دیاری دەكات

ناس کورد-

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی رایگەیاند، بەچوار مەرج وەرگرتنی قەرزی سوو لە بانكەكان بۆ كۆمپانیاكان حەڵاڵ دەبن لە بارودۆخی دارایی پاش كۆرۆنادا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

قەرەداغی لە فەتوایەكدا كە رۆژنامەی قەتەری "الخلیج الجدید" بڵاویكردوەتەوە (30 كانونی یەكەم 2020) و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت كۆمپانیاكان ئەگەر قەرزیان لەسەر كەڵەكەبوو نەیاندەتوانی بیبژێرن، ئەگەریش نەبژاردنی دەبووە هۆی سكاڵا و پاشان مایەپووچ بوون لەپاش كەمكردنەوەی خەرجی و سكگوشین و دووركەوتنەوە لە بەفیڕۆدان، ئەوە ئەوكاتە كۆمپانیاكە چووەتە حاڵەی "الضرورة" ی شەرعی و ڕەوایە پەنا بۆ بانكی سوو ببات بۆ وەرگرتنی قەرز تا خۆی رزگار بكات.

 

قەرەداغی لە فەتواكەدا دەڵێت چوار مەرج هەن بۆ ئەم حاڵەتە: نەبوونی سیولەی دارایی یان فرۆشتنی أصول و زیادكردنی سەرمایە، نەبوونی دەزگای دارایی ئیسلامی و بەدیلی پارەداركردنی شەرعی، هەبوونی لێكەوتەی خراپ لەسەر كارمەندان بەهۆی مایەپووچی، گەورەیی كۆمپانیاكە بەجۆرێك بچوك و بێ كاریگەریی نەبێت و بچوك نەبێت.

 

قەرەداغی ئەوەشی وتووە پێداویستی لە ئیسلامدا سنووردارە و بەئەندازەی خۆی دەپێورێت و ناكرێت زیادەڕۆیی تێدا بكرێت و تەنها بەقەدەر ئەوەندەی پێویستە ئەوجا حەرامی پێ حەڵاڵ دەبێت قال تعالى: {فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ (أي غير ظالم) وَلَا عَادٍ (أي لا يتجاوز ما يحقق غرضها من البقاء والاستمرار) فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ} .

 

ئەم فەتوا نوێیەی قەرەداغی، لەوەڵامی پرسیاری هەندێ كۆمپانیای موسوڵمانی ئەوروپیدایە كە بەهۆی كۆرۆناوە تووشی قەیرانی دارایی بوون و باس لەوەدەكەن بۆ قەرزكردن تا رزگاریان ببێت دەبێت سوو بدەنە بانكەكان بۆ وەرگرتنی فەرز.

 

قەرەداغی بەسیفەتی رێكخراوی ئەمینداری زانایان دەڵێت "سوو بەهەمووجۆر حەرامە، بەڵام ئەگەر پێویستی گەشتە سنوری شەرعی چ بۆ تاك و چ بۆ كۆمپانیا ئەوە نا"، هەروەها دەڵێت كاتێك كۆمپانیایەك دەگاتە مەترسی مایەپووچ بوون بەپێی ئاماژە زاڵەكانی بازاڕ و شارەزایان ئەوە لەراستیدا مایەپووچی مردنی مەعنەوییە بۆ تاك و كۆمپانیاكان و چۆن رزگاركردنی مرۆڤ لە مردنی جەستەیی هەیە ئاوهاش رزگاركردن لە مردنی مەوعنەوی هەیە بۆ ئەو قەوارانەی دەوڵەت و یاساكان دانیان پێدا ناون.