گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڵگە: جێگرە سەدرییەکەی سەرۆکی پەڕلەمان سەیارە کڕین لە ئەمیندار تێکدەدات

2020.12.30 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە: جێگرە سەدرییەکەی سەرۆکی پەڕلەمان سەیارە کڕین لە ئەمیندار تێکدەدات

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمینداری گشتی پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی ئابوریی وڵات لەئێستادا لەبارنییە بۆ ئەو جۆرە خەرجییانە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی کەواژۆی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پێوەیە ( 30ی کانوونی یەکەمی 2020) وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، داواکراوە پڕۆسەی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق ڕابگیرێت و ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی کراوە بۆ ئەو مەبەستە هەڵبووەشێتەوە".

 

کەعبی، لەنووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" دۆخی ئابوریی وڵات لە ئێستادا لەبارنییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە خەرجییانە".

 

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لەپشکی هاوپەیمانێتی سائرونی سەربە موقتەدا سەدرە داواشیکردووە، لەبری کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ، پەرلەمان کاربکات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەئێستادا لەلای ئەندامانی دەستەى سەرۆکایەتییەکانی پێشووی پەرلەمانە.

 

سیروان عەبدوڵا سیرینى ئەمیندارى گشتى پەرلەمانى عێراقە لەسەر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان و دوێنێ (سێشەممە) محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندى دەربڕى بوو بۆ کڕینى دوو ئۆتۆمبیل بۆى کە بەهاى ئەو دوو ئۆتۆمبیلە نزیکەى (٤٠٠ ملیۆن) دیناری عێراقی بوو.