گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەكی جیهانی بۆ نرخی نەوت لە 2021

2020.12.30 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی جیهانی بۆ نرخی نەوت لە 2021

ناس كورد-

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 0.7% بەرزبوویەوە و شارەزایانیش پێیانوایە دوو هۆكاری كاتی و هۆیەكی درێژخایەن پاڵپشتی لە نرخەكانی نەوت دەكەن لە 2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێی شیكارەكانی ئاژانسی رۆیتەرز كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (30 كانونی یەكەمی 2020)، نرخەكانی نەوتی خاو بەهۆی كۆمەكی دارایی پێشكەشكراو بەخەڵك لە ئەمەریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی رێژەی هەڵگرتن لە كۆگانی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە بە رێژەی 35 سەنت بۆ هەر بەرمیلێكی نەوتی خاوی برێنت كە دەكاتە 0.7% و بە 51.44 دۆلار فرۆشراوە.

 

ئاژانسەكە پێشبینی دەكات لەداهاتوودا نرخەكانی نەوت كۆمەكی زیاتر وەرگرن بەهۆی بەرنامەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان بەتایبەت 2021 ئەمەش كۆت و بەند لەسەر جموجوڵی بازرگانی و چالاكی كۆمپانیاكان هەڵدەگرێت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى