گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسنامەى بکوژەکە ئاشکرا دەکرێت 

بکوژى پێشمەرگە خانەنشینەکەى سلێمانى دەستگیرکرا   

2020.12.30 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژى پێشمەرگە خانەنشینەکەى سلێمانى دەستگیرکرا   

ناس کورد-  

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەکی خانەنشین لەگەڕەکی قڕگە بە دەستڕێژی گولە کوژرا لەئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر کراوەو دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

عەمید ئاسۆ شیخ تەها، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی (30ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی کوژرا ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانراوە بکوژەکەی دەستگیر بکرێت و لەئێستادا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا گیراوە.

 

لەبارەى ناسنامەى بکوژەکە "ناس کورد" لە سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە زانیوویەتى ئەو کەسەی دەستگیرکراوە کوڕی خۆیەتی و تۆمەتبارە بە کوشتنی باوکی و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئەو کارەی کردووە. 

 

پێشتر سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی "ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو تەقە لە ماڵەکەی کراوەو دوای برینداربوونی گیانی لەدەستدا ناوی (کەمال ئەحمەد)ە، تەمەنی 60 ساڵە و پیشەی خانەنشینی پێشمەرگە بووە بە پلەی عەقید".  

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى