گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى کازمى لەبارەى توندکردنى سنورەکان لەساڵى نوێدا 

2020.12.30 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى کازمى لەبارەى توندکردنى سنورەکان لەساڵى نوێدا 

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەساڵی 2021دا سنورەکان لە ڕووی ئەمنییەوە زیاتر پارێزراوتر دەبن، چەکی دەرەوەی دەسەڵات، کێشەی هۆزەکان، تاوانە ڕێکخراوەکان، بازرگانی بەمادە هۆشبەرەکان بە یەکگرتوویی لەناو دەبرێن، جەختیشکردەوە، دەبێت پاراستی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان ئەرکی هەمووان بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەمیانەی بەشداربوونی لەکۆنگرەی ساڵانەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق( 30ی کانوونی یەکەمی 2020) کە"ناس کورد"بەدواداچوونی بۆ کردووە، مستەفاکازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند "ساڵی 2020 ساڵێکی پڕ خەرمان بووە بۆ هێزە ئەمنییەکان، لەو ساڵدا توانراوە شکست بەهەوڵە نەگریسەکانی تیرۆریزم بهێنن، بۆیە بەپشتیوانی خوا ساڵی 2021 باشتر دەبێت لەڕووی ئەمنییەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت هێزە ئەمنییەکان هەموویان ڕۆڵی باڵایان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگییە ئەمنییەکان و گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت، توانا هەواڵگرییەکان دەبێت یەکبخرێنەوە".    

 

کازمی، باسیلەوەشکردووە "حکومەت کۆسپ و تەگەرەی زۆری لەبەردەمدا هەیە، چەکی دەرەوەی دەسەڵات، تاوانە ڕێکخراوەکان، بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و کێشەی هۆزەکان، کێشەی گەورەن، بۆیە دەبێت یەکگرتووبین لە بەرەنگاربوونەوەیان".

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق دواشیکرد، هەموو دامەزراوەکانی حکومەت بەبێ جیاوازی لەئامادە باشیدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى