گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى کەمبونەوەى پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.12.30 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى کەمبونەوەى پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هۆکارەکانی کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانی ڕادەگەیەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەکات هاوکارییان بکەن لە کەمتر بەکارهێنانی کارەبا تاوەکو ماوەی پێدانی کارەبا زیاتر بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (30 کانونی یەکەمی 2020) لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباى نیشتمانی ئاماژەى بەوە کردوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرماو بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتوەتە زیاتر لە 2400 مێگاوات و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەو هۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەناو شار (8 بۆ 9) کاتژمێر کەمبووەتەوە، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ  زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا کە گەیشتووەتە 3800 مێگاوات، بەڵام بەداخەوە دابەش نەکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سوتەمەنی خواستی لەسەر کارەبا زۆر زیاد کردوە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەر ئۆڤەرلۆدەو هەندێک گەڕەک سەرە محاویلەی بۆ دانراوە و 24 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت.

 

لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی وەک بەرپرسیاری سەرەکی لەدابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەرەکاندا کە 600 فیدەرە، هەوڵ دەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە پێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای لە هاوڵاتیانیش کردووە، هاوکاریان بن و دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە، جەخت لەوەشکراوەتەوە، هەوڵی تەواو دەدەن کە ئەو بڕە کارەبایەى هەیە بە دادپەوەری دابەشی بکەن.



ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى