گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە جوڵەى هاوپەیمانەکانى ئێران دەکات لە عێراق  

سیاسەتمەدارێکى عێراق پێشبینى هێرشێکى ئێرانى دەکات 

2020.12.30 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
سیاسەتمەدارێکى عێراق پێشبینى هێرشێکى ئێرانى دەکات 

ناس کورد- 

کەسایەتیەکى سیاسى عێڕاق هۆشدارى دەدات لە هەر جوڵەیەکى سەربازى و پێى وایە، کاریگەرى قورسى لەسەر ناوچەکە دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

باقر جەبر زوبەیدى کەسایەتى سیاسى عێڕاقى (چوارشەممە، 30ى کانونى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێک کەوێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچوى ئەمەریکا لە هێرشى ئێران دەترسێت، چونکە شەرمەزارى دەبێت بۆى لەکۆتایى ولایەتەکەیدا و لێدانى هەیبەتى ئەمەریکا دەبێت لە ناوچەکە و جیهان.

 

باسى لەوەشکردوە، ترامپ باش دەزانێت هەر کردەوەیەکى سەربازى ئێران لەسەرى دەکەوێت بەتایبەتى کە ئێستا هەوڵى درێژکردنەوەى ماوەى ولایەتەکەى دەدات لەڕێگەى گرژییە ناوخۆییەکانەوە.

 

زوبەیدى هیواش دەخوازێت، ترامپ بەباشى مێژوو بخوێنێتەوە بۆ ئەوەى بزانێت ئازایەتى و سوربونى گەلى ئێرانى تا چەندە لە جەنگەکاندا کە بە درێژایى مێژوو ئیمبراتۆریەتى فارسى ئەنجامیداوە، لەوبڕوایەشدایە کە زیادکردنى گرژیەکان لە ناوچەکەدا زیانێکى زۆر لە بازاڕى جیهان دەدات کە خۆى لەبنەڕەتدا بەدەست پەتاى کۆرۆناوە دەناڵێنێت.

 

ئەو کەسایەتییە سیاسیە پێشى وایە، ترامپ خۆشبەخت دەبێت ئەگەر ئەو 20 ڕۆژەى کە لە دەسەڵاتدا ماویەتى بەبێ هیچ کردەیەکى سەربازى ئێرانى کۆتایى بێت، دڵنیاشە جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراو کاردەکات بۆ گەڕانەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى و سەقامگیرى و ئاشتى بۆ کەنداو و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى