گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بەرزکردنەوەى نرخەکەى

فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى بۆ ئاستێکى نزم دابەزی

2020.12.30 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى بۆ ئاستێکى نزم دابەزی

ناس کورد-

قەبارەى فرۆشى دۆلار لە بانکى ناوەندى عێراق لەماوەى هەشت ڕۆژى ڕابردوودا بەڕێژەیەکى بەرچاو رووى لە کەمبوونەوە کردووە، لەدواى دابەزاندنى نرخى دینار بەرانبەر دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بانکى ناوەندى عێراق رۆژى (19ی کانونی یەکەمی 2020) بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارى بەرانبەر دینار راگەیاند و 100 دۆلارى بە 147 هەزار دینار دیاریکرد بۆ فرۆشتنى بە هاوڵاتییان، بەڵام هێشتا لە بازاڕ نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.

 

بەپێی ئامارەکانى بانکى ناوەندى عێراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (30ی کانونی یەکەمی 2020)، لەدواى ئەو بڕیارەوە فرۆشتنى دۆلار لە بانکەکە بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە.

 

ئامارەکان دەریدەخەن، رۆژى 20ى کانونی یەکەم، بڕى 200 ملیۆن و 507 هەزار و 310 هەزار دۆلار فرۆشراوە بە نرخى 1460 دۆلار بۆ هەر دۆلارێک، رۆژى 21ى کانونی یەکەم دابەزیوە بۆ 138 ملیۆن و 727 هەزار دۆلار، هەروەها رۆژى 22ى کانونی یەکەم 109 ملیۆن و 419 هەزار و 442 دۆلار فرۆشراوە.

 

بەپێی ئامارەکان، رۆژى 23ى کانونی یەکەم 77 ملیۆن و 650 هەزار و 994 هەزار دۆلار، 24ى کانونی یەکەم 76 ملیۆن و 600 هەزار و 801 دۆلار، 27ى کانونی یەکەم 68 ملیۆن و 605 هەزار دۆلار فرۆشراوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، رۆژى 28ى کانونی یەکەم 34 ملیۆن و 163 هەزار و 878 هەزار دۆلار، 29ى کانونی یەکەم 15 ملیۆن و 47 هەزار و 993 دۆلار، رۆژى 30کانونی یەکەم 14 ملیۆن و 54 هەزار و 239 هەزار دۆلار فرۆشراوە.