گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و زانیاری

شەرقولئەوسەت: حكومەتی كازمی لە بەردەم دوا تاقیكردنەوەی قورسدایە

2020.12.30 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
شەرقولئەوسەت: حكومەتی كازمی لە بەردەم دوا تاقیكردنەوەی قورسدایە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، حكومەتی مستەفا كازمی لە بەردەم دوا تاقیكردنەوەی قورسدایە لەگەڵ باڵە چەكدارەكانی شوێنكەوتەی ئێران و بەرەنجامی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەش كەش و ڕەوتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دیاری دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ (30 كانونی یەكەم 2020) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوەدەكات، نزیكەكانی كازمی ئەوەیان دركاندووە كە ڕووبەڕووبوونەوەكانی ئەمدواییە لەگەڵ چەكدارانی عەسایب و هەڕەشەكانی حیزبوڵڵای عێراقی دوا تاقیكردنەوەی هێزی سیستمی حوكمڕانییە و ئەنجامەكەشی كەشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو دیاری دەكات.


بەگوێرەی زانیارییەكانی شەرقولئەوسەت لەدوا كۆبوونەوەی مستەفا كازمی و فەرماندە سەربازییەكاندا ناوبراو ئاسوودەتر دەركەوتووە لە جاران و لە بەیاننامەی كۆتاییشدا هەڕەشەی زۆری تێدابووە بۆ "چەكی بەرەڵا".


شەرقولئەوسەت باسی لەوەشكردووە، سەدر و ڕەوتەكەی بەشداری سەرەكین لە پاڵپشتیكردنی حكومەت لەبەرەنگاربوونەوەی میلیشیاكان و بۆ ئەوان یارییەكە دوو سەرەیە، ئەگەر حكومەت سەركەوت ئەوە بەپاڵپشتی و بەشداری ئەوان بووە، ئەگەریش شكستی كرد ئەوە ئامادەن خۆیان بۆشاییەكە پڕ بكەنەوە و بەو خەونە بگەن كە هەوڵی لەپێناودا دەدەن كە گرتنەدەستی دەسەڵاتە.

 

هاوکات بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلمەدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەمە دووەمجارە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بێدەنگی بەرامبەر گروپە چەكدارەكان بشكێنێت و راستەوخۆ تۆمەتباریان بكات بە هێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز كە جگە لە تێكدانی ئاسایشی باڵیۆزخانەكان كوشتن و برینداربوونی 10 كەسی لێ كەوتووەتەوە.  

  

سەركردەكەیەکی عەسایب كە ویسام زریجاوییە و ئێستا لای دەزگا هەواڵگرییەكانی عێراق دەستبەسەرە، بەرپرسی كەتیبەی موشەكەكانە لە ناو بزوتنەوەی عەسایب كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات و لەدوای كەتیبەكانی حیزبوڵڵا نزیكترین گروپی چەكدارە لە سوپای پاسدارانی ئێرانییەوە.  

  

دوو سەرچاوەی رۆژنامەوانی جیا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (27 كانونی یەكەمی 2020)، جەخت لەوە دەكەنەوە لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە درز و كەلێنی زۆر لەو بازنە ئەمنییانەدا هەبوون كە لە پایتەخت دانرابوون بۆ پاراستنی شوێنە گرنگەكان لە هێرشی موشەكی، ئەمەش پاڵی بەحكومەتەوە ناوە كە هەندێك ئەفسەر بەتۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەكان دەستگیر بكات.  

  

سەرچاوەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن نێوانگری مالیكی و هادی عامری و قاسم ئەعرەجی لە ئاسایشی نیشتمانی لێكگەیشتنێكی لێ كەوتووەتەوە بۆ گواستنەوەی ویسام زریجاوی بۆ جێگایەكیتر بەر لەوەی بە ئاسایشی حەشدی شەعبی بسپێردرێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی سێ دەستگیركراویتری هاورێی دیار نییە، لەلای خۆشییەوە وەزارەتی ناوخۆ هەبوونی رێككەوتنی وا رەت دەكاتەوە.  

  

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆنبۆ گالاکسی - بۆ هواوى  

  

لە پێشهاتێكی چاوەڕوان كراویشدا  كەتیبەكانی حیزبوڵڵا هێرشی توندیان كردە سەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و هەڕەشەیەكیان بەكارهێنا كە فیداییەكانی سەدام پێشتر پیادەیان كردووە (گوێ بڕین).  

  

بەدوای ئەم پەرەسەندنەشدا ئاژانسە ئێرانییەكان لەزاری میدڵ ئێست نیوزەوە بڵاویانكردەوە كە شاندێكی تایبەتی عێراقی بەسەرۆكایەتی ئەبو جیهاد هاشمی بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی عەبدولمەهدی ئەمڕۆ (27 كانونی یەكەمی 2020) پەیامێكی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگەیەننە تاران بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا بكەن.  

  

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە باسی لەوە كردووە، ئەوەی ئێستا لە بەغدا ڕوودەدات نمایشی هێزی ئێرانە بۆ ئەوەی خۆی بە بەهێز دەربخات بەر لەوەی جۆ بایدن لە 20 كانونی یەكەمی ساڵی داهاتوو لەسەر كورسی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دابنیشێت، هەروەها بۆ ئەوەشە "تاران هێڵە سوورەكانی خۆی بە ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بڵێت".