گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکەى هەولێر

’’تۆرانى ژنێک’’ کوشتنى دوو ئامۆزاى لێکەوتەوە

2020.12.30 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
’’تۆرانى ژنێک’’ کوشتنى دوو ئامۆزاى لێکەوتەوە

ناس کورد-

دەمەقاڵێیەکى توندى نێوان دوو خێزانى خزمى یەکتر لە ناحیەى دارەتووى هەولێر بەخێرایی گۆڕا بۆ شەڕە تەقە، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجى دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەڕەکە درەنگانى شەوى ڕابردوو ڕوویدا و بەخێرایی پۆلیس گەیشتە شوێنەکە و شەش کەسى دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (30ى کانوونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، ئەو دوو خێزانە کە خزمى نزیکى یەکترین بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەو بووە بە دەمەقاڵێیان، پاشان بەچەک روبەڕووى یەکتر بوونەتەوە."

 

بەپێی وتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار لە ڕووداوەکە بۆ "ناس کورد"، شەڕەکە لەنێوان زاوا و خەزوریدا سەریهەڵداوە لەسەر تۆرانى ژنەکەى و دواتر فراوان بووە.

 

هۆگر عەزیز وتى، "ئەو دوو خێزانە دۆمن و بەزۆرى لەدەوربەرى هەولێر دەژین، بەڵام بەهۆى فراوانبوونى شارەکەوە ئێستا شوێنەکەیان کەوتووەتە ناو گەڕەکەوە".

 

ئەو دوو کەسەى لە شەڕەکەدا کوژراون پێکهاتوون لە شۆڕش عیماد تەمەن 30 ساڵ، سەروەر سەعدی تەمەن 17 ساڵ کە ئامۆزاى یەکترن.

 

هۆگر عەزیز باسى لەوەکرد، "لەسەر رووداوەکە شەش کەس دەستگیرکراون و بەپێی ماددەى 406 لە یاساى سزادانى عێراقى لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

وتیشى، "رەوشى بریندارەکان باشە و ئەوانیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون".