گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرى بێ بۆیاخ

خەفەت چۆن سەر سپی دەکات؟

2020.12.30 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
خەفەت چۆن سەر سپی دەکات؟

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى نوێ دەریدەخات، خەفەت یان فشاری دەروونی کار دەکاتە سەر تاڵەکانی قژى مرۆڤ و سپی دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

د.زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، لە دۆینەوەیەکی نوێدا چەند زانایەکی ئەمریکی و بەرازیلی لە زانکۆکانی هارڤارد و ساوپاولۆ بە تەواوەتی سەلماندیان کە گەر بێت و مرۆڤ تووشی خەفەتێک یان فشارێکی دەروونی (سترێس) ببێت ئەوا کار دەکاتە سەر تاڵەکانی قژ و سپی دەبن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی دۆزینەوەکە قژی سەری مرۆڤ ئەو ڕەنگە وەردەگرێت کە تێکەڵی ڕەنگی باوک و دایکە، جا یەکیان یان هەردوکیان یان جاری وایە دەچێتەوە سەر ڕەنگی کەس و کاری دایک و باوکەکە.

 

توێژینەوەکە باسى لەوەشکردووە، کاتی دەستپێکردنی سپی بوونەکەش هەر پەیوەستە بە دایک و باوکەوە، ئەوان لە چی تەمەنێکدا سپی بوون، منداڵەکانیش لە هەمان تەمەندا دەست دەکەن بە سەر سپی بوون. کەواتە یەکەم و بەهێزترین هۆکار بۆماەیی یە.

 

هەر بەپێی توێژینەوەکە، لە پاش تێبینیکردنی سپی هەڵگەڕانی تاڵی مووی چەند مشکێکی تاقیگە، دەرکەوتووە کە خەفەت و سترێس کاریگەری تەواوی هەیە و ئەو مشکەی تەمەنی بە ئازار و نارەحەتی بردووەتە سەر زووتر تاڵی موویان سپی دەبێت.

 

زاناکان دەڵێن، لە ئایندەیەکی نزیکدا وەکو دەڵێن دەتوانن چارەسەریشی بۆ بدۆزنەوە کە بەبێ بۆیە تێگرتن بتوانن رێگری بکەن لە سپی بوونی پێش وەختە.

me_ga.php?id=1994