گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوێی لێ بگرە

ڕەغدی کچی سەدام حسێن تۆمارێکی دەنگی لە ساڵیادی لەسێدارەدانی باوکی بڵاوکردەوە

2020.12.30 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەغدی کچی سەدام حسێن تۆمارێکی دەنگی لە ساڵیادی لەسێدارەدانی باوکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

دواى تێپەڕبوونى 14 ساڵ بەسەر تێپەڕبوونى لەسێدارەدانى سەدام حوسێندا، کچە گەورەکەى تۆمارێکى دەنگى بڵاو کردەوە و دەشڵیت، دەستکەوتەکانى بەلاى گەلەکەیەوە لەبیرناچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


لە تۆمارێکى دەنگیدا کە لە تویتەرەکەیدا بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕەغدە سەدام حوسێن، کچە گەورەکەى سەرۆکى لەسێدارەدراوى عێراق (30ى کانوونى یەکەمى 2020) دەڵێت، "لەلایەن دوژمنانى ئازادى و مرۆڤایەتیەوە وڵاتەکەیان داگیر کراوە و ڕەشترین پەلاماردراوە لە مێژوودا و ئەوەش واى کردووە ئێستا وڵاتەکەیان بکەوێتە دەستى فارسە دوژمنەکان و ئەوانیش هەموو شتێکى جوانى تێدا وێران بکەن."

 

ڕەغد دەشڵێت، "باوکم و براکانم و گەلى عێراق بە باوەڕێکى پتەوەوە لەدژى داگیرکەران جەنگان و ئەمڕۆش یادى 14 ساڵ تێپەڕینە بەسەر کوژرانى سەدام حوسێن و ئەو ئێستاش لەدڵیاندا ماوەتەوە و ڕۆڵى بەرچاوە تەنانەت بەلاى ئەوانەشەوە کە نەیانویستووە".

 

لەکۆتایى پەیامە دەنگیەکەیدا کچە گەورەکەى سەدام باسى لەوەش کردووە، یاد و یادرەوەرى لەلاى گەلەکەى دەمێنیتەوە و ڕێز و وەفاش بۆ عیزەت دوورى کە بەمدواییانە مردووە دەنێرێت.

دواى پڕۆسەى ئازادى عێراق بەتۆمەتى کۆمەڵکوژى لەدێی دوجەیل لەباشوور و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتەکەیەوە سزاى لەسێدارەدان لەلایەن دادگایەکى تایبەتى عێراقییەوە لەدژى سەدام حوسێنى سەرۆکى پێشووترى عێراقەوە دەرکرا و لە ڕێکەوتى 30ى کانوونى یەکەمى ساڵى 2006 سزاکە بەسەردا جێبەجێکرا و لەو ڕۆژەدا کە دەکاتە 14 ساڵ پێش ئێستا لەسێدارەدرا.