گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی: عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا

2020.12.29 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی: عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا

ناس کورد-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە شاری سلێمانی عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، "ئەمشەو لە گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی، تەقە لە ماڵی عەقیدێکی خانەنشینی پێشمەرگە کراوە، بەو هۆیەوە عەقیدەکە برینداربووە".

 

وتیشی، "دوای گەیاندنی عەقیدەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "کامێراکانی چاودێری کۆکراونەتەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".