گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی دەگرن تاوەکو دەخنکێت

ڤیدیۆ؛ پیاوێکی بەتەمەن لە پردێکەوە خۆی دەخاتەخوارەوە

2020.12.29 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

پیاوێکى بەتەمەن لەسەر یەکێک لە پردەکانى شاری بەسرەوە خۆى هەڵدایە خوارەوە و بەهۆى ئەوەشەوە خنکا و گیانى لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییەى دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ى کانونى یەکەمى 2020)، پیاوێکى بەتەمەن لەسەر پردى زوبەیر لە پارێزگاى بەسرە خۆى هەڵدەداتە خوارەوە و لەلایەن کەسێکیشەوە وێنەى دەگیردرێت بە مۆبایل و باس لە ڕووداوەکە دەکەن بەبێ هەوەى هەوڵى ڕزگارکردنى بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێى گرتە ڤیدیۆکە، دواتر چەند گەنجێک دەچن بۆ ڕزگارکردنى بەڵام پیاوەکە دەخنکێت و تەرمەکەى دەهێننە دەرەوە.

 

ڕوداوەکە لەناو بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە عێراق ڕەخنەیەکى زۆرى بەدوادا هاتووە بەتایبەتى لەو کەسەى تۆمارە ڤیدیۆکەى گرتووە و ئەوانەشى لەگەڵیدا بوون، چونکە هەوڵى ڕزگارکردنیان نەداوە.

 

لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا دیاردەى خۆکوشتن لە عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە، شارەزایانیش هۆکارەکەى بۆ خراپى بارودۆخى ئابوریى و نەبونى هەلى کار و ژیانێکى شایستە و کێشەى کۆمەڵایەتى دەگێڕنەوە.

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى