گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بۆ نێوەندگیرى نێوانیان دوو شاند دەنێرێتە واشنتن و تاران

2019.05.21 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بۆ نێوەندگیرى نێوانیان دوو شاند دەنێرێتە واشنتن و تاران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد_ سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق بۆ نێوەندگیرى نێوان ئەمریکا و ئێران دوو شاند دەنێرێتە واشنتن و تاران. .. عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا ئاشکراى کرد، عێراق لە ئاستى باڵادا پەیوەندى بە لایەنە ئەوروپییەکانەوە کردووە بۆ ئەوەى چارەسى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بکرێت. . سەرۆکوەزیرانى عێراق وتیشی: "بەرپرسانى باڵاى ئێران و ئەمریکا دڵنیایان کردووینەتەوە کە نایانەوێت جەنگ بکەن، عێراق بۆ نێوەندگیرى نێوان ئەمریکا و ئێران ئالوگۆڕى پەیامى هەردوولاى کردووە و دوو شاندیش دەنێرێتە تاران و واشنتن بۆ ئەو مەبەستە". . .