گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕاپۆرتێکی FBIی ئەمریکی نهێنی نوێ لە تەقینەوەکەى بەیروت ئاشکرا دەکات

2020.12.29 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی FBIی ئەمریکی نهێنی نوێ لە تەقینەوەکەى بەیروت ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکى ئەمریکى دوبارە تەقینەوەى لوبنان دێنێتەوە بەرباس و ئەوە ئاشکرا دەکات، ئەو بڕە نیتراتە ئامۆنیۆمەى لە بەندەرى بەیروت تەقیوەتەوە 500 تۆن بووە نەک 2700 تۆن، ئەوەش پرسیارى ئەوەى لە شەقامى لوبنانیدا وروژاندوە کە بڕەکەى ترى چى بەسەرهاتوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن دیاب، سەرۆکى کاربەڕێکەرى حکومەتى لوبنان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمریکى FBI لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوەدەکات، ئەو بڕەى نیتراتى ئامۆنیۆم کە لە بندەرى بەیروت تەقیەوە 500 تۆن بووە، ئەو هەمووەى کە ماوە و ڕاپۆرتە لوبنانیەکان باسى لێوە دەکەن بۆ کوێ چووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە FBI، نزیکەى 500 تۆن مادەى نیتراتى ئامۆنیۆم لە بەندەرى بەیروتدا تەقیوەتەوە، کە ئەوەش بووە هۆى کوژرانى زیاتر لە 200 کەس و برینداربونى نزیکەى 5600 کەسى تر.

 

بەپێى ڕاپۆرتە لوبنانیەکان، بڕى 2700 تۆن لەو مادەیە لە بەندەرەکەدا بووە، ڕاپۆرتەکەش چارەنوسى ئەو بڕەى ترى کە ماوە 2200 تۆنى وروژاندووە و پرسیارى ئەوە دەکرێت کە چى بەسەر هاتووە.

 

دواى ڕوداوى تەقینەوەکەى بەیروت، نوسینگەى لێکۆڵێنەوەى فیدراڵى ئەمریکى لە لێکۆڵێنەوەکاندا بەشدارى کرد و دواتر ڕاپۆرتێکى پێشکەشى حکومەتى ئەو وڵاتە کرد، سەرەڕاى ئەوەش لێکۆڵەرە فەرەنسیەکان لە کۆکردنەوەى بەڵگەکاندا بەشداربوون.