ناس کورد-
پارێزگارى دهۆک ڕایگەیاند، شەقامێکى خێرا لە کەنداوەوە بۆ زاخۆ دروستدەکرێت، لە چوارچێوەى ئەو پڕۆژانەى تورکیا دەیەوێت لە عێراق دروستی بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى تەتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى (29ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، تورکیا پێی باشە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەشداربێت لە دانانی ناوچەکانی پیشەسازی و راکێشانی ھێڵێکی شەمەندەفەر لە تورکیا تا بەندەری فاو، دروستکردنی جادەیەکی ئوتوبانی باش لە کەنداو تا دەگاتە زاخۆ.
وتیشى، پڕۆژەکانى دیمە بریتى دەبن لە کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی نوێ بۆئەوەی چەندین دەروازە لەنێوان تورکیا و عێراقدا ھەبن، دروستکردنی فڕۆکەخانەی موسڵ و فڕۆکەخانەی کەرکوک.
عەلى تەتەر جەختیکردووەتەوە، ھەرێمی کوردستان و ھیچ بەربەستێکیش نییە لە بەردەم پرسی بەرزکردنەوەى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى تورکیا و عێراق، دەروازەی نێوان تورکیا و عێراق پارێزگای دھۆکە و گەورەترین هاوبەشى بازرگانی ئەوان تورکیایە.