گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

کارگەکانی غازی گەرمیان ’’نایانەوێت نرخ گران بکەن بەڵام حکومەت زۆریان لێ دەکات’’

2020.12.29 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
کارگەکانی غازی گەرمیان ’’نایانەوێت نرخ گران بکەن بەڵام حکومەت زۆریان لێ دەکات’’

ناس کورد-

نۆ کارگەی غاز لە ئیدارەى گەرمیان دەڵێن، نایانەوێت نرخى غاز گران بکەن بەڵام حکومەتی هەرێم زۆریان لێ دەکات گرانی بکەن، "بەوشێوەیە بڕوات ناچارمان دەکەن نرخ گران بکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

ئاسۆ کەریم، ئەحمەد خاوەنى کارگەى غازى ڕزگارى لە لێدوانێکى تایبەتدا (29ى کانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "ئێمە نۆ کارگەى غازین لە ناوچەى گەرمیان، هەشتمان لەسەر کەرکوکین و غاز لەوێ وەردەگرن یەکیان لەسەر سلێمانییە، وەک کەرکوک نە غازى گران کراوە و نە غازیش گران دەکەین."

 

دەشڵێت، "بەڵام بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى گەرمیان بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردویاننەتە سەر ئێمە و دەبێت ئێمە لە هەر بتڵێک غازدا هەزار دینار بدەین بە سلێمانى، واتا دەبێت ئێمەش غاز گران بکەین، ئێمەش پێشنیازێکمان داوە پێیان بۆ جیاکردنەوەى گەرمیان لە سلێمانى و گەرمیان گران نەبێت، سەرەتا ڕازى بوون بەڵام دواتر پەشیمان بوونەوە."

 

ڕونیشیکردوەتەوە، "ئێمە نە پەیوەندیمان بە سلێمانییەوەیە و نە ئەوێش غازمان دەداتێ، داواى پشتگیریمان لە ئیدارەى گەرمیان کردوە بۆ ئەوەى نرخى غاز گران نەکەین، دواتر وتیان لە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانەوە نوسراوێک هاتووە و دەبێت لە 28ى مانگەوە لە هەر تۆنێک غاز 83 هەزار بدەین بە وەزارەت."

 

سەبارەت بەوەى کە ئایا نرخەکە گران دەکەن ئەو خاوەن کارگەى غازە وتى، "دەبوایە لە 28ى مانگەوە ئێمە بۆ بتڵێک غاز حەوت هەزار و 500 دینار لە دابەشکارەکانى غاز وەرگرین و ئەوانیش بیدەن بە هەشت هەزار و 500، بەڵام تائێستا نەمانکردوە و نیازى ئەوەشمان نییە گرانى بکەین، بەڵام ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات ئەوا ناچارمان دەکەن، چونکە پارەکەمان لێوەردەگرن."

 

دوێنێ دووشەممە، نرخی یەک بتڵی غاز بۆ هەشت هەزار و 500 دینار بەرزکرایەوە لە هەرێمی کورسدتان، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی غاز لەسەر کارگەکانی پڕکردنەوە بتڵی غازی ماڵان گران کرا.  

 

ڕێبوار نازم، بەڕێوەبەری کارگەی غازی چەمچەماڵ (یەکشەممە، 27ى کانونى یەکەمى 2020) بۆ ناس کورد وتی، "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پەیوەندیمان پێوەکرا و بڕی غازی کۆگاکانمان بەداتا و ئامار وەرگیرا و داوایانکرد نرخی بوتڵی غاز گران بکرێت".  

  

وتیشی "تائێستا تەنێک غازی شل LPG بە 415 هەزار بەئێمە دەدرا بە گواستنەوەوە دەگەیشتە 435 هەزار دینار، بەڵام ئێستا کراوە بە 518 هەزار بەبێ کرێی گواستنەوە، بۆیە بوتڵی غاز ئێمە بە 7500 دینار دەیدەین بە ئۆتۆمبیلەکان و ئەوانیش بە 8500 دینار دەیدەن بەماڵان".  

  

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئاگادار لەو پرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، گرانبوونی نرخی غاز پەیوەندی بە گرانبوونی نرخی دۆلارەوە هەیە و ئەو گرێبەستانەی کەکۆمپانیای گواستنەوە کردویەتی بە دۆلارە بۆیە نرخەکان بەرزدەکرێتەوە.  

  

ساڵانە لە سەرەتای مانگی 12 وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکات بەمەبەستی گواستنەوەی غازی شل بۆ کارگەکان بەشێوەیەک 70%ی بۆ حکومەت و 30%ی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت .