گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’وەرنە سەر شەقام’’

ترەمپ وادەیەکی بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری دیاری کرد

2020.12.29 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ وادەیەکی بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری دیاری کرد

ناس کورد-

بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەلایەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتەوە، دۆناڵد ترەمپ داوا لە لایەنگرانی خۆی دەکات لە سەرەتای مانگی داهاتوودا خۆپێشاندان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بە گوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی "الحرة"ی ئەمەریکی (29ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کردووە لە شەشی مانگی داهاتوودا خۆپیشاندان لە شەقامەکانی واشنتۆنی پایتەخت دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بکەن.


ئاماژە بەوەش کراوە، "داواکەی ترەمپ بۆ خۆپیشاندان وەک دوا فشار و دوا هەوڵە بۆ ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە پەسەند نەکات، کەتێیدا جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان براوە بوو".


ئەوەشخراوەتە ڕوو، "بانگەشەى خۆپیشاندان لەلایەن ترەمپەوە لە کاتێکدایە کە تائێستا ناوبراو هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراوی بۆ ئەنجامدانی ساختە و دزینی دەنگەکانی نەخستووەتەڕوو".


ئەوە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لەمیانەی بڵاوکردنەوەی دوو تویت لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نوسیبووی، "هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە گەورەترین پڕۆسەی تەشقەڵە پێکردن بوو لە مێژووی نەتەوەکەمان".


هەروەها لە تویتەکەی تریدا نوسیبووی، "لە شەشی مانگی داهاتوو لە واشنتۆن دەتانبینمەوە، ئەو دەرفەتە لەدەست مەدەن".


لەئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن، توانی 306 دەنگ لەگۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت، بەرانبەر بە232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ،کاندیدی کۆمارییەکان.