گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەرێک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەرکرا’’

2020.12.29 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەرێک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەرکرا’’

 ناس کورد-

بەوتەی باوکی یەکێک لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردووی کفری، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرماندەی لیوای 136ی سەربە هێزەکانی 70 دەرکردووە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە و بە بازگەکانیشادا هاتووچۆ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

محەمەد شکور، باوکی شڤان یەکێک لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی کفری بە "ناس کورد"ی وت، "سکاڵامان لەسەر عوسمان حەسەن، فەرماندەی لیوای 136 لە هێزەکانی 70 تۆمارکردووە و فەرمانی دەستگیکردنیشی بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە."

 

وتیشی، "ئەوەندەی ئاگادارین، ئەو بەرپرسە لە سنوری گەرمیاندا ماوە و هەڵنەهاتووە و  بە بازگەکانیشدا هاتووچۆ دەکات، بەڵام نازانین بۆ دەستگیرنەکراوە."

 

باوکی شڤان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوکاتەی کوڕەکەی من کوژرا، ئەو فەرماندەیە لەوێ بووە و سکاڵامان لەسەر خۆی و هێزەکەی تۆمارکردووە و ئەو بە تۆمەتبار دەزانین."

 

باسی لەوەشکرد، "لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی کردین و بەڵێنی پێداین کە تۆمەتباران دەسیگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا، بەڵام تائێستا نەکراوە."

 

جەختیشیکردەوە، "ماوەی 20 ڕۆژە لەماڵی ئێمە پرسە و شیوەن و گریانە، برینی جەرگی بڕاوی ئێمە تەنها بە دادگایی کردنی تۆمەتباران و سزادانیان ساڕێژ دەبێت، تکا دەکەین با ئەو کەسانە سزا بدرێن و ئیتر کەسی دیکە نەوێرێت تەقە لە منداڵی خەڵک بکات و جەرگی کەسی دیکە نەسوتێنێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: شڤانی کوڕم نوسیبووی بژی پێشمەرگە کەچی بە گولـلەی ئەوان کوژرا