گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئایدن مەعروف: یەکێک لە کارە باشەکانی هەرێم ڕێککەوتنی نەوتی بووە لەگەڵ تورکیا

2020.12.29 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئایدن مەعروف: یەکێک لە کارە باشەکانی هەرێم ڕێککەوتنی نەوتی بووە لەگەڵ تورکیا

ناس کورد-

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان دەربارەی گرێبەستی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لە کارە باشەکانی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن بووە لەسەر نەوت و بازرگانی لەگەڵ تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لە ئاستێکی باشدایە، وتی"باشی پەیوەندیەکان لەڕووی سیاسی و دبلۆماسی و بازرگانیەوە بۆ هەردوولا باشە."

 

دەربارەی ئەوەی ئایا ئایدن مەعروف کە خۆی نوێنەری تورکمانەکانە لە حکومەتی هەرێم ناوەڕۆکی گرێبەستە بازرگانی و نەوتیەکەی نێوان هەرێم و تورکیای بینیووە یاخود نا، وتی، "ڕێککەوتنەکە پێشتر کراوە، ڕێککەوتنەکە ئیجابیەو بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەکە."

 

ئایدن مەعروف دۆخی کەرکوکی بە هەستیار ناوبرد و "داوای لە پێکهاتەو نەتەوەکان کرد، ڕەچاوی پێکەوە ژیان بکەن، کەرکوک بە ڕێککەوتنی هەموو لایەک بەرنەڕێوە، چونکە هیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەنها بەسەر کەرکوکدا باڵادەست بێت."