گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆ یەکەمجار ناوچەى بارزان کەوتە بەر بۆردومانى تورکیا

2020.12.29 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار ناوچەى بارزان کەوتە بەر بۆردومانى تورکیا

ناس کورد-

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکى پارێزراو بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دەکەن لەچیایەکى مێرگەسور و قایمقامى قەزاکەش دەڵێت "ئەمە یەکەم جارە ئەو شوێنە لەلایەن تورکیاوە بۆردومان بکرێت". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

غەفور ئەحمەد مەلا سوار، قایمقامی قەزای مێرگەسور (29ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانوی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە بۆردومانی چیای شیرینیان کرد و ئەو ناوچەیەش ناوچەیەکی پارێزراوە بۆ ئاژەڵە کێوییەکان و بۆ یەکەمجارە بۆردومان دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، ئەوەی تا ئێستا بەدواداچوونمان کردووە بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە چونکە شوێنەکە ئاوەدانی نییە و خەڵک جار جار بۆ گەشتکردن سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن، تا ئێستاش نەمانتوانیوە سەردانی ناوچەکە بکەین تاوەکو بزانین زیانی بۆ سەر ئاژەڵە کێوییەکان هەبووە.

 

سەبارەت بە هەبوونی بارەگای پەکەکە لەو شوێنەی بۆردومانەکەی لێکراوە، قایمقامی قەزای مێرگەسور وتی "تا ئێستا نەمانزانیوە هیچ بارەگەیەکی پەکەکە هەبێت لەو شوێنە بەڵام بەهۆی دوری لە ئاوەدانی پێدەچێت چەکدارانی پەکەکە بۆ هاتوچۆی خۆیان بەکاریان هێنابێت".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى