گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئایا دادگاكانی عێراق فرمانی گرتنی ترەمپ دەردەكەن؟ شارەزایەك روونكردنەوە دەدات

2020.12.29 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا دادگاكانی عێراق فرمانی گرتنی ترەمپ دەردەكەن؟ شارەزایەك روونكردنەوە دەدات

ناس كورد-

دوای راگەیاندنی گەشتنە قۆناغى كۆتایی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و هاوڕێكانیان لە فڕۆكەخانەی بەغدا، سەرچاوەیەكی قەزایی بەدووری دەزانێت دادگاكانی عێراق بتوانن هیچ ڕێوشوێنێك بەرامبەر دۆناڵد ترەمپى سەرۆكی ئەمەریكا بگرنەبەر كە بەئاشكرا بەرپرسیارێتی خۆی لە تیرۆركردنەكە راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

سەرچاوە قەزاییە عێراقییەكە لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن (29 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، جەخت دەكاتەوە بەوپێیەی رووداوەكە لەسەر خاكی عێراق روویداوە (3 كانونی دووەمی 2020)، دادگا پابەندە بە كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە، "بەڵام ئەگەری ئاراستەكردنی هیچ تۆمەتێك بۆ دۆناڵد تڕەمپ دوورە".

 

بەبڕوای سەرچاوە قەزاییەكە ئامانج لە دادگاییەكە سیاسی و رازیكردنی لایەنە زەرەرمەندەكان دەبێت كە تاران و دەستەی حەشدی شەعبین، ئەگەریش فەرمانی گرتن بۆ ترەمپ دەربچێت ئەوە هیچ مانایەكی نابێت تەنانەت دژی سەربازانی ئەمەریكاش چونكە ئەوان بەخشراون لەلێپێچینەوەی یاسایی بەپێی رێككەوتنەكان.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە "ئەگەر تێوەگلاوی عێراقی لەدۆسییەكەدا هەبن دەكرێت فەرمان لەدژیان دەربكرێت، سەلماندنی ئەوەش كارێكی قورسە".

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى