گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فراکسیۆنى یەکێتى هەڵوێستى خۆى لەسەر بودجەى 2021 ئاشکراکرد

2020.12.29 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتى هەڵوێستى خۆى لەسەر بودجەى 2021 ئاشکراکرد

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق جەختدەکاتەوە کە پێویستە پڕۆژەى بودجەى 2021 بەزویی پەسەند بکرێت، بەدوریشى دەزانێت پڕۆژەکە رەتبکرێتەوە و رەوانەى حکمەت بکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

جوان ئیحسان لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "کوردسات" ى سەر یەکێتى کە "ناس کورد" بینیویەتى (29ى کانوونى یەکەمى 2020) رایگەیاند "پڕۆژەکە دەنێردرێتە سەرۆکایەتى پەرلەمان و دواتر رەوانەى لیژنەى دارایی دەکرێت پاشان لە پەرلەمان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ دەکرێت".

 

وتیشى "بەدوورى دەبینم پڕۆژەکە رەتبکرێتەوە و بنێردرێتەوە بۆ حکومەت، چونکە پەیوەندى بە موچەى خەڵکەوە هەیە و عێراق و هەرێمیش لە قەیرانى داراییدان".

 

جوان ئیحسان دەڵێت پەسەندکردنى هەر پڕۆژەیەک سێ بۆ چوار هەفتە زیاترى پێناچێت، بەڵام پڕۆژەى بودجە ئێستا دەبێت زۆر زوتر تەواو بێت و پەسەند بکرێت.

 

بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژەى بودجەى 2021ى عێراق لەلایەن حکومەتى عێراقەوە رەوانەى پەرلەمانى عێراق بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى.

  

حەسەن نازم وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، رۆژى سێشەممە پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمانى عێراق.  

  

وتيشى "گفتوگۆکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە بەردەوامن".  

  

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، بودجە بەتەنها لەلایەن حکومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە دەنگى لەسەر بدەن لەناویاندا دەنگدان لەسەر نرخى نوێی دۆلار.  

  

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (21ی کانونی یەکەمی 2020) پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى پەسەندکرد، دواى سێ رۆژ کۆبوونەوەى بەردەوام.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى