گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 گەیشتە پەرلەمانى عێراق

2020.12.29 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 گەیشتە پەرلەمانى عێراق

ناس کورد- 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە گەیشتە پەرلەمان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (سێشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2020) گەیشتنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2021ى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان راگەیاند. 

 

لێدوانەکەى کەعبى لەکاتێکدایە کە حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پڕۆژەى بودجەى 2021 دەگاتە پەرلەمانى عێراق.  

  

وتيشى "گفتوگۆکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجە بەردەوامن".  

  

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، بودجە بەتەنها لەلایەن حکومەتەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو گفتوگۆ کراوە لەگەڵ سەرکردەى کوتلە سیاسییەکان و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کە دەنگى لەسەر بدەن لەناویاندا دەنگدان لەسەر نرخى نوێی دۆلار.  

  

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (21ی کانونی یەکەمی 2020) پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى پەسەندکرد، دواى سێ رۆژ کۆبوونەوەى بەردەوام.