گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە وتەبێژى کازمییەوە لەبارەى موچەى مانگى یەکى ساڵى نوێى فەرمانبەران

2020.12.29 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە وتەبێژى کازمییەوە لەبارەى موچەى مانگى یەکى ساڵى نوێى فەرمانبەران

ناس کورد-

وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، مووچەى مانگى کانوونى دووەمى 2021ى فەرمانبەران بێ دواکەوتن و لەکاتى خۆیدا خەرج دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

حەسەن نازم، وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق (سێشەممە، 29ى کانوونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد "مووچەى مانگى کانوونى دووەمى 2021ى فەرمانبەران و موچەکانى ترى سەرەتاى ئەو ساڵە پەیوەست نییە بە بودجەى گشتییەوە و لەوادەى خۆیدا خەرج دەکرێت.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى کەرتى تایبەت دەبوژێنێتەوە و هەلى کار بۆ بێکاران دەڕەخسێنێت.

 

لەبەشێکى ترى لێدوانەکەیدا وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەئامانجى سەردانەکەى شاندەکەى عێراق کرد بۆ ئێران و رونیکردەوە، شاندەکەى عێراق لەگەڵ بەرپرسانى ئێران تاوتوێى دۆخى ئەمنى عێراقیان کردووە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى