گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

چەکی سپی بۆ حکومەت واژۆ ناکەین

حەیدەر عەبادی بۆ ناس: مانەوەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بە بەتاڵی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق

2019.03.06 - 21:32

 

ناس کورد-

 

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت مانەوەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بە بەتاڵی و بەبێ وەزیر مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەوان پڕکردنەوەی ئەو دوو وەزارەتەیان بۆ عادل عەبدولمەهدی جێهێشتووە.

 

لە پەراوێزی دیداری سلێمانیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەبارەی تەواونەکردنی کابینەی نوێی حکومەت عێراق بە ناس-ی ڕاگەیاند: "مانەوەی هەردوو پۆستی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەحكومەتی فیدراڵی بەبێ ئەوەی یەکلابکرێنەوە، مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی عێراق چونكە ئێمە لە ڕابردوودا قۆناغی زۆر گرنگمان بڕیوە لە شەڕی دژ بە تیرۆر."


عەبادی کە سەرۆکی یەکێکە لە کوتلە گەورەکانی پەرلەمان، باسی لەوەش کرد کە هۆکاری مانەوەی ئەو دوو پۆستە بە بەتاڵی سیاسەتی "بەشبەشکردن"ـە، کە بە وتەی ئەو "ئەم جارەیان بەشێوەی بەرتەسکتر لە بەرژەوەندی چەند لایەنێکی سیاسیی دیارییکراو ڕوودەدات."

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان لە هاوپەیمانی نەسر پرسی ئەو دوو وەزارەتەیان بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جێهێشتووە بۆ ئەوەی سەرپشک بێت چ کەسێک ئەو دوو پۆستە هەڵدەبژێرێت، وتیشی: "بەڵام ئێمە ئەوەمان پێ سەیر بوو کە هەندێ لایەنی سیاسیی بەشێوەیەکی خراپ دەستیان وەرداوەتە ئەو پرسە، ئێمە لە پەرلەمان چاودێریی حکومەت دەکەین و بەهیچ شێوەیەک 'چەکی سپی' بۆ حکومەت واژۆناکەین ئەگەر درێغی بکات لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان."