گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى جیاوازى باڵیۆزى ئێران لەعێراق لەبارەى تۆڵەکردنەوەى قاسم سولەیمانى

2020.12.29 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى جیاوازى باڵیۆزى ئێران لەعێراق لەبارەى تۆڵەکردنەوەى قاسم سولەیمانى

ناس کورد-

باڵیۆزى ئێران لە عێراق رایگەیاند، مەرج نییە تۆڵەکردنەوەى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى بەشێوەى سەربازى بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لە عێراق لە میانەى دیدارێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە (29ى کانوونى یەکەمى 2020) رایگەیاند "مەرج نییە تۆڵەکردنەوەى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى بەشێوەى سەربازى بێت و دەرکردنى هێزە ئەمەریکییەکان لەناوچەکە هاوشێوەى تۆڵەکردنەوەیەکە لە تیرۆرکردنى سولەیمانى".

 

وتیشى "کەمکردنەوەى رۆڵ و پێگەى ئەمریکا لەناوچەکە لەچوارچێوەى بژاردەکانى تۆڵەکردنەوەى ئێرانە لە خوێنى قاسم سولەیمانى".

 

هاوکات مەسجدى ستایشى دەنگدانى پەرلەمانى عێراقى کرد لەسەر دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و دەنگدانەکەى بە بریارێکى بوێرانە و نیشتیمانییانە ناوبرد.

 

رەتیشیکردەوە کە ئێران دەستێوەردان بکات لە بڕیارەکانى پەرلەمانى عێراق و ئەوەشى نەشاردەوە کە وڵاتەکەى پشتیوانى لە هەوڵى وڵاتانى ناوچەکە دەکات بۆ رەتکردنەوەى بوونى پێگەى ئەمەریکا لەناوچەکەدا.

 

باڵیۆزى ئێران لە عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران و عێراق هەماهەنگ و هاوکارن لەبارەى دۆزینەوە و دادگایکردنى ئەو کەسانەى لە تیرۆرکردنى سولەیمانى و موهەندیس تێوەگلاوون.

 

بەرەبەیانى  3ى مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2019، لەنزیک فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتى ئەمریکا بە فڕۆکەى بێفڕکەوان هێرشیکردە سەر سەر قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس و بەو هۆیەوە کوژران، ڕوداوەکەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.   

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى