گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى پارتى وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى ئاشکرا کرد

2020.12.29 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان وادەى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند "لەو بارەیەوە قسەى لەگەڵ وەزیرى دارایى کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتارى پارتى و جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (29ى کانونى یەکەمى 2020) رایگەیاند " لە کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمان و شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایم پرسی کە کەی مووچە دابەشدەکرێت؟ لە وەڵامدا پێی وتم "ئەگەر رێککەوتن بکرێت یان نا، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو (کانوونی دووەم) موچە دابەش دەکرێت".

 

 دوێنێ (دووشەممە) شاندى حکومەتى هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتى و لیژنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کۆبوونەوە و ئەنجامى گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا خستەڕوو.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، "ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە ڕێککەوتنێکە لەسەر بودجەی 2021، کە بەشێکی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. ئێمە هەم پێی ڕازین و هەمیش پێوەی پابەند دەبین".   

 

وتیشى "ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشین، وەکو چۆن لە بودجەی 2021دا هاتووە بە دەقی ئەو یاسایە پابەند دەبین". 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى