گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نێچیرڤان بارزانى ’’دەچێتە بەغدا’’

2020.12.28 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى ’’دەچێتە بەغدا’’

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێدا شاندێکی سیاسیی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ" ناس کورد" ( 28ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند "بڕیار بوو پێش کۆتایی ئەمساڵ شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام وادەی ئەو سەردانە  گۆڕا، بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێیدا ئەو سەردانە ئەنجامبدرێت".

 

وتیشی "سەردانەکە بە سەرۆکایەتی نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت و بڕیاریشە نوێنەری هەموو لایەن و حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی تێیدا بێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و برەودانە بەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵیدا لە بەغدا ئەنجامدرا".

 

سەبارەت بەکۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو، فارس عیسا وتی "کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ئامادەکاریی و چارەسەری ئەو کێشانە بوو کە ئەگەری هەیە ببێت بە لەمپەڕ لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژادنەکانی داهاتوودا".

 

جەختی لەوەشکردەوە، هەموو لایەنە سیاسییەکان سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا لە حوزیرانی داهاتوو وهیچ گۆڕانکارییەک لەوادەی هەڵبژاردنەکاندا لەئارادا نییە.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى