گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە و بودجە

ڤیدیۆ؛ زانیارى نوێ لەبارەى کۆبوونەوەکەى حکومەت و پەرلەمان

2020.12.28 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ زانیارى نوێ لەبارەى کۆبوونەوەکەى حکومەت و پەرلەمان

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندى حکومەت ئەوەیان بۆ روون بووەتەوە کە هەرێم و بەغدا لەیەک تێگەیشتوون بەڵام رێکنەکەوتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس فەتاح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ناس کورد" (28ی کانوونی یەکەمی 2020) رایگەیاند "یاساى قەرز سێ رۆژى ماوە و بەپێی تێگەیشتنم لەکۆبوونەوەکە بەغدا پارە نانێرێت".

 

باسى لەوەشکرد، ئەوەى دەمێنێتەوە بۆ رێککەوتنى ساڵى داهاتووە، کە لە پڕۆژەى بودجەدا هاتووە، بەڵام دیار نییە چۆن لە پەرلەمان گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.

 

بەوتەى عەباس فەتاح، قوباد تاڵەبانى چەندجارێک جەختیکردووەتەوە کە ئامادەن 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە عێراقى ئێستا ئەوەى پێشوو نییە و گۆڕاوە.

 

لەبارەى دابینکردنى موچە لە دەرەوەى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، عەباس فەتاح وتى "حکومەتى هەرێم وەکو خوێندکارى تەمبەڵ وایە بەس شەوى تاقیکردنەوە سەعى دەکات، بۆ ئەوەى کە سەربکەوێت، ئەگەر تەواو بێئومێد بوین ناچارین داهاتەکە کۆبکرێتەوە و بدرێتە موچە، ئینجا لەسەدا 20-30-40 دەبڕێت".

 

لەگەڵ ئەوەشدا عەباس فەتاح جەختیکردەوە، ئەگەر داهاتەکە بەتەواوى کۆبکرێتەوە و گەندەڵى تێدا نەکرێت، بەشى موچەى مانگانەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دەکات.