گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دڵنیاییەک لەبەغداوە لەبارەى موچە و نرخى دۆلار

2020.12.28 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لەبەغداوە لەبارەى موچە و نرخى دۆلار

ناس کورد-

 

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، موچەى فەرمانبەران لەمانگەکانى داهاتوودا دواناکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى فەرمى عێراقییە (28ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارى حکومەت بنبڕە لەبارەى نرخى راگەیەنراوى دۆلار بەرانبەر دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

وتیشى "بەهۆى گۆڕانى نرخى دینارەوە نرخ لە بازاڕ سەرەتا کەمێک بەرزدەبێتەوە و دواتر جێگیر دەبێت، گفتوگۆ زۆر لەسەر ئەو نرخە کراو دواتر پەسەندکرا".

 

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، لەگەڵ گۆڕانى نرخى دیناردا حکومەت پشتیوانى چینى هەژار دەکات و بەشە خۆراکیش بەردەوام دەبێت و پشتیوانى زیاتر دەکرێت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى